٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

40 کەس ڕفێندراون.. ڕفاندن لە خورماتوو لە هەڵکشانە

سەرچاوە: KDP.info
دیاردەی حاڵەتێکی ڕفاندن لە لایەن میلیشیاکانی شیعەوە.

خورماتوو-KDP.info-  حاڵەتەكانی ڕفاندن لە شارۆچكەی خورماتوو ڕوو لە هەڵکشانە و بە ڕفاندنی هاووڵاتیەكی بە ڕەگەز توركمانیش لە لایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە تا ئێستا نزیكەی 40 کەس لە ناوچەكە ڕفێندراون.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامەتی خورماتوو (محەممەد فایەق) بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوێنێ‌ ئێوارە لە گەڕەكی عەسكەری لە شارۆچكەی خورماتوو لە لایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە كە ئۆتۆمبێلیان پێ‌بووە، هاووڵاتییەك ڕفێندرا".


وەک (محەممەد فایەق) گوتی، ئەو هاووڵاتییە بە ڕەگەز توركمانە و سوننەمەزهەبە و ناوی (میقداد فەخری)ـیە و خەڵكی ناوچەكەیە. لەوەتەی ڕفێندراویشە، سەرباری ئەوەی کە لایەنە ئەمنییەكانیش ئاگادار كراونەتەوە، بەڵام هیشتا سۆراخی نییە.

پێشتر، بەرێوەبەری ئاسایشی خورماتوو (رائید فارووق ئەحمەد) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد: "لەگەڵ هاتنی چەكدارە شیعەكان بۆ ناوچەكە، حاڵەتی ڕفاندن بە شێوەیەكی بەرچاو روو لە زیادبوونە و بەپێی زانیارییەكانیش زۆربەی ئەو ڕفاندنانە لە لایەن میلیشیا شیعەكانەوە ئەنجام دەدرێن. لە ماوەی چەند مانگی رابردووشدا نزیكەی 40 هاووڵاتی ڕفێندراون."

كاروان جاف
 

هەواڵی پەیوەندیدار