٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبادی لە تورکیایە.. داعش و ئاساییش و ئاو دەخەنە بەر باسەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئانکارا-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی عێراق(حەیدەر عەبادی) لە ئانکارایە و لەو سەردانە دوو ڕۆژییەیدا وەها بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیادا، پرسی بنەبڕکردنی تیرۆر، هەماهەنگی بۆ شەڕی دژ بە داعش و دواجار پرسی ئاو کە بە هۆی دروستکردنی بەنداوگەلێکەوە لە لایەن تورکای بە ڕێژەی 55% کەمی کردووە، بخاتە بەر باسەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکان، (عەبادی) لە فڕگەی ئەسینبۆگا لە لایەن وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکان و باڵیۆزی عێراق لە ئانکارا پێشوازی لی کراوە.
وەهایش چاوەڕوان دەکرێ، سەرۆکوەیرانی عێراق، سەردانی گۆڕی دامەزرێنەری کۆماری تورکای(مستەفا کەمال ئەتاتورک) بکات، دوای ئەوە لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان، ئینجا لەگەڵ هاوتاکەی(ئەحمەد داوودئۆغڵو)ـدا کۆ دەبێتەوە.
ڕەنگە (عەبادی) لەگەڵ (داوودئۆغڵو)ـدا بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هاریکاریی ستراتیژیدا بکات کە لە ئاستی باڵادا دەبەسترێ و دوای ئەمە، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش ساز دەدەن و سەرۆککۆماریش(ئەردۆغان) لە کۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی دەکات.

زریان زیاد


 

هەواڵی پەیوەندیدار