٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ناوی 317 قوتابیی ئێزدی کە لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم وەرگیران

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، له‌ نووسراوێكیدا كە ئاراستەی سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستانی كردووە و ئیمزای وەزیری بەسەرەوەیە، بڕیاری داوە بە وەرگرتنی (317) قوتابیی ئێزدی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان، لەپیناو درێژەدان بە خوێندن لەو بەش و كۆلێژ و فاكەڵتی و زانكۆیانەی كە ناویان لێیی هاتووەته‌وه‌.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، وەرگرتنی ئەو خوێندكارانە لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی خراپیی دۆخی ئەمنیی خوێندكارانی ئێزدییه‌وە كە ناتوانن لە زانكۆكانی پارێزگای نه‌ینه‌وا لە خوێندنیان بەردەوام بن.

هاوکات وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لەو قوتابیانە دەكات كە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە بە زووترین كات پەیوەندی بكەن بەو بەش و كۆلێژ و فاكەڵتی و زانكۆیانەی كە ناویان لێیی هاتووەتەوە بۆ تۆماركردنی ناوەكانیان و ڕاییكردنی مامەڵەكانیان تا لە ساڵی نوێی خوێندنی (2014-2015) له‌ كوردستان درێژە بە خوێندن بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار