٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە سێ‌ قۆڵەوە هێرشی تیرۆریستانی تێك‌شكاند

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  ئەندامێكی فەرماندەیی زێرەڤانی رایگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگەی میحوەری بەنداوی مووسڵ، هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان تێك‌شکاند کە لە سێ‌ قۆڵەوە بوو و زیانی زۆریشیان پێ‌‌گەیاندوون.

دەربارەی ئەو هێرشەی کە لە سێ قۆڵەوە هێنابوویانە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، ئەندامی فەرماندەیی زێرەڤانی عەمید(ئازاد حەوێزی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت "ئێمە پێشتر زانیاریمان لەسەر ئەو هێرشەی تیرۆریستانی داعش هەبوو كە دەیانەوێت لە میحوەری بەنداوی مووسڵەوە هێرش بكەن؛ بۆیە هێزەكانی پێشمەرگە لە ئامادەباشی تەواودا بوون؛ درەنگانی شەوی رابردوو سەعات 12ـی شەو دەبوو کە لە سێ‌ قۆڵەوە هێرشیان كرد، ئەوان دەیانەویست لە میحوەری سەهلج و ناحیەی وانكێی نزیك بەنداوی مووسڵەوە بێنە پێش و لە سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە بدەن، بەڵام هەر زوو و بەرلەئەوەی گولـلە لە چەكە سووک و قورسەکانی تیرۆریستانەوە بتەقێندرێ، پێشمەرگە قارەمانانە لێیان هاتنە‌دەست و زۆر بە توند و چڕی داماننەنەر گولـلەی چەکە سووک و قورسەکانمان و  لە ماوەیەكی كورتدا شكان و وەك پیشەی هەمیشەیی خۆیان هەڵاتن."
بە گوتەی (عەمید ئازاد)، پاش شکاندنی هێرشی یەکەمیان، تیرۆریستان دەیانەویست دزە بکەنە هەندی شوێن و مین بنێنەوە، بەڵام ئاگایی و ئامادەیی هێزەكانی پێشمەرگە ئەم هەوڵەیشیانی دووچاری تێکشکان کردەوە.
دەربارەی زیانی گیانی لەو بەرپەرچدانەوەیەی دوژمندا، (حەوێزی) گوتی، لە ڕاستیدا ئامارێكی دروست بەردەست نییە، بەڵام تیرۆریستان كوژراو و بریداریان هەبووە، "خۆشبەختانە هێزەكانی پێشمەرگە بێ‌زیان بووین ".
لە پاش ئازادكردنی گوندی سەهلجەوە، هیرشی شەوی رابرد دەبێ بە هەشتەمین هێرش کە دەیکەنە سە پێشمەرگە و هەموو جارەکانیش تێك‌دەشكێنرێن و زیانی زۆریشیان پێ‌دەگەیەنرێ.

نەشوان بەرزنجی 
 

هەواڵی پەیوەندیدار