٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیارێكی نوێ پێوەست بە چاككردنی تێكڕای نمرە بۆ دەرچووانی پۆلی 12 دەركرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-تایبەت بە KDP.info- وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیارێكیان لە بەرژەوەندیی ئەو قوتابیانە دەركردووە كە زانكۆڵاینیان پڕ كردووەتەوە و لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەرنەگیراون و نمرەكانیان بە دڵ نییە.

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (فاتیح مەولەوی زادە)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، "پێشتر لە وەزارەتی پەروەردە بڕیاری چاككردنی تێكڕا كۆنمرەمان دابوو، واتە ئەوانەی كۆی نمرەی دەرچوونی خۆیان بە دل َ نەبێت لە پۆلی 12-ی ئامادەیی، بۆیان هەبوو تاقیكردنەوە ئەنجام بدەنەوە بە مەرجێك زانكۆڵاینیان پڕ نەكردبێتەوە، دوای وەرنەگرتنی رێژەیەكی زۆری ئەو قوتابیانەیش كە زانكۆڵاینیان پڕ كردەوە، بەداخەوە لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەرنەگیراون".
گوتەبێژەكەی وەزارەتی پەروەردە گوتیشی، "بۆ ئەوەی قوتابیان مافیان نەفەوتێت، بڕیارمان دا ئەمساڵ قوتابیانی پۆلی –ی ئامادەیی بۆیان هەبێت لە پێناو وەرگرتنیاندا تاقیكردنەوە بكەنەوە".
(مەولەوی زادە) زیاتر گوتی، پێویستە ئەو قوتابیانە بە زووترین كات و بۆ كاری پێویست، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سنووری خۆیان بكەن.
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار