پڕۆژەیاسای بودجە گەیشتە پەرلەمان و سبەینێ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت

بەغدا-KDP.info- ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەردەلان نورەدین) رایگەیاند کە، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق گەیشتە پەرلەمان و سبەینێ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەردەلان نورەدینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق گەیشتە پەرلەمان و، ئەم شەو ئەوانیش دەگەڕێنەوە بۆ بەغدا و سبەینێ کاتژمێر 11پێش نیوەڕۆ پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازدەدات و تێداخوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەو پڕۆژە یاسایە دەکرێت.
(ئەردەلان نورەدینی) گوتیشی، چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی یەکدا ئەو پڕۆژە یاسایە پەسەند بکرێت، چونکە پڕۆژەکە کێشەیەکی وای تێد انییە زۆر درێژەی پێ بدرێت.
زیاتر گوتی، رێکەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا پێوەست بەو پڕۆژەیاساییە هەیە، ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەند بکرێت لە رێکەوتنێکی سیاسییەوە دەبێتە رێکەوتنێکی یاسایی.
بڵند ئیبراھیم




