ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران جه‌ژنى له دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیحی پیرۆز کرد

هەولێر-KDP.info-ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتری مەسیح، پەیامێکی پیرۆزبای راگەیاند و، به گه‌رمى جەژنی لە دایکبوونی له هه‌موو خوشك و برا مه‌سیحییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عیراق و جیهان به گشتیی و به تایبه‌تى له مه‌سیحییه ئاواره‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر پیرۆز ده‌كه‌ین
دەقی پەیامی پیرۆزبای ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەریمی کوردستان.
پڕ به دڵ هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح (سڵاوى خواى لێ بێت)، به گه‌رمى له هه‌موو خوشك و برا مه‌سیحییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عیراق و جیهان به گشتیی و به تایبه‌تى له مه‌سیحییه ئاواره‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر پیرۆز ده‌كه‌ین. هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه‌یان به خۆشی له ئارامیدا بكه‌نه‌وه و جه‌ژنى داهاتووش، جه‌ژنى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایى و له‌ناوچوونى تیرۆر بێت له ته‌واوى كوردستان، عیراق و جیهاندا.
مه‌سیحییه‌كانى كوردستان له دێر زه‌مانه‌وه له‌گه‌ڵ پێكهاته ئایینییه‌كانی دیكه، هه‌میشه به ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى و خۆشه‌ویستى له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ژیاون و له خۆشی و ناخۆشیدا، له خه‌بات و قوربانیدان بۆ هێنانه‌دیی ئازادی وسه‌رفرازى به‌شدار بوون، بۆیه به‌ها و بنه‌ماكانى لێبورده‌یی و یه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌یى، بوونه‌ته مایه‌ى شانازى و سیماى دیار و گه‌شى هه‌رێمى كوردستان و جێگه‌ى سه‌رنج و ڕێزى جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى.
دووباره جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح (سڵاوى خواى لێ بێت)، له ته‌واوى خوشك و برایانی مه‌سیحی پیرۆز بێت و هیوادارین جه‌ژنه‌كانى داهاتوو، به خۆشى و شادى و له‌سه‌ر زێد و ماڵى خۆیان و دوور له ترس و تیرۆر بكه‌نه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
24ى دیسه‌مبه‌رى 2014




