چیای شەنگال.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی بەسەر 800 خێزانی پەنابەردا دابەش كرد

چیای شنگال-KDP.info- ماوەی هەفتەیەكە تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چیای شەنگال، بە شێوەیەكی بەردەوام خۆراك و پێداویستیی زستانە و پێداویستیی منداڵان بەسەر پەناخوازاندا دابەش دەكات و، لەو میانەیەیشدا لە دوو هەڵمەتدا هاوكاریی بەسەر 800 خێزانی دیکەەدا دابەش كرد.
ئەمڕۆ 24/12/2014، لە درێژەی كار و چالاكییە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەر چیای شنگال، لە دوو هەڵمەتدا بە شێوەیەكی بەردەوام خۆراك و پێداویستیی زستانە بەسەر پەناخوازاندا دابەش دەكات، لە هەڵمەتی یەكەمدا تیمەكانی دەزگا 500 جووت پێڵاو و 500 قەمسەڵە و شیر و دایبیی منداڵانیان دابەش کردن، هەروەها سووتەمەنی بەسەر 400 خێزاندا دابەش کرد كە بۆ هەر خێزانێك 2 جلیكان نەوتیان پێ دراوە، هەروەها دابەشكردنی 400 قوتوو موعەلەبات، 400 كارتۆن خۆراك، 400 بەتانی و 400 دۆشەك و ئارد و دەرمان چا و پێداویستییەكانی دیكەی رۆژانە.
هەر لە درێژەی هەڵمەتەكانی نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا لە چیای شەنگال، خۆراك و پێداویستی بەسەر 2500 خێزانی پەناخوازی سەر چیاكەدا دابەش کرد، لەو میانەیەیشدا 2500 كارتۆن خۆراك و هەروەها 2 جلیكان نەوت بە هەر خێزانێك درا، لەگەڵ دابەشكردنی 2640 بەتانی و دۆشەك و هەروەها دابەشكردنی 1000 كارتۆن موعەلەبات و 600 قەمسەڵە و 600 دایبیی منداڵان و گەوران و 30 كارتۆن شیری دیالاك (1-2)، لەگەڵ دابەشكردنی 358 سەلەی تەندروستی و 50 كارتۆن كلێنكس و 600 سەتڵی پلاستیك.
ئەم هەڵمەتانەی تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەر چیای شنگال بۆ پەناخوازانی ئێزدی بەردەوام دەبن، تاوەكو سەرجەم خێزانەكان لە كۆمەك و هاوكارییەكان سوودمەند دەبن.





