٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە باشووری کەرکووک شەڕە.. پێشمەرگە زیانی بە داعش گەیاندووە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی لە میحوەری سنووری باشووری کەرکووک ڕایگەیاند، لە سەرلەبەیانییەوە شەڕ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و تیرۆریستانی داعشدا بەرپا بووە و هیشتایش بەردەوامە.


ئەو سەرچاوە سەربازییە گوتیشی، شەڕ لە ناوچەی (مریەم بەگ) و ناوچەی (ڕەشادە)ـەوە کە باشووری کەرکووکە بەرپا بووە، ئەڵبەت هێزەکانی پێشمەرگە کە هیی لیوای یەکی هاوبەشن بە چڕی لێیان دەدات و گورزی توندی لێ وەشاندوون.


سەرچاوەکە دەڵێ، شەڕەکە شەڕی چەکی قورسە و پێشمەرگە بە توندی بەرپەرچی داونەتەوە و زیانی گیانییشی پێ گەیاندوون؛ هاوکات زانیاریی دا کە، پردێک لە ناوچەی مریەم بەگ هەیە و تیرۆریستان مینڕێژیان کردووە، کە مەبەستیانە بە هۆیەوە ڕێ لە پێشڕەویی هێزەکانی پێشمەرگە بگرن.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار