لەبەر دوو ھۆکار ئازادکردنی ناوەڕاستی شارۆچکەی شنگال دوا کەوتووە

شنگال-KDP.info- ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "لەبەر دوو ھۆکار ئازادکردنی شنگال دوا کەوت، یەکەم نامانەوێت زۆر شەھید بدەین و، یەکەودوایش خەمی شارەکەمانە با لەوە زیاتر کاول نەبێت."
ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان و، کەسایەتیی ئێزدی (مەحما خەلیل)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "شەڕی پێشمەرگە و، چەکدارانی داعش لە شنگال، بەردەوامە و، چاک چووینەتە پێشەوە. چەکدارانی داعش لە ناوشاری شنگال زۆر کەمن و، تەنیا قەنناسبەدەستەکانیان لەوێ ماون."
(مەحما خەلیل) گوتیشی: "لە شەڕی ئازادکردنی شنگالدا، پێشمەرگە زیانی زۆری لە داعش داوە، بە دەیان چەکداری لێ کوشتوونو؛ تا ئێستا 80%ـی شنگال و دەوروبەری ئازاد کراوە و، ئەوەندەی نەماوە بە تەواوەتی شنگال ڕزگار بکەین."
بڵند ئیبراھیم




