٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قاسم سمێڵ: پێشمەرگە لەنێو شنگال لە پێشڕەویدایە و چاوەڕوانی موژدەی ئازادکردنی یەکجارەکی بن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم سمێڵ) رایگەیاند کە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە پێشڕەوی بەردەوامدایە لە شنگال و، ئەمڕۆیش ژمارەیەکی دیکەی تیرۆریستانی داعش کوژراون و، چاوەڕوانی موژدەی یەکجارەکی رزگارکردنی شنگال بن.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم سمێڵ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند کە، لە شنگال شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعش بەردەوامە و ھێزی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان و، ئەمڕۆش پێشڕەوی باشیان کردووە و تیرۆریستانیش لەپاشەکشەدایە و، تەنیا ژمارەیەک قەناسبەدەستیان لە هەندێ گەڕەک ماوون.

(قاسم سمێڵ) گوتیشی، رۆژانە ژمارەیەک تیرۆریستی داعش لە وشەڕانەدا دەکوژرێن و، ئەمڕۆش ژمارەیەکی دیکەیان لێ کوژراون.
جەختیشی کردەوە، لەئێستادا 80% قەزای شنگال لە دەست ھێزی پێشمەرگە دایە و، لە ماوەیەکی کەمدا قەزای شنگال بە تەواوەتی رزگار دەکرێت و، چاوەڕوانی موژدەی ئازادکردنی یەکجارەکی شنگال بن.
هاوکات، لە لێدوانێکی پێشووتری ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق (مەحما خەلیل) کە ئێستا خۆیشی لە شەڕەکەی شنگالدایە ـــ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێستا شەڕی پێشمەرگە و، چەکدارانی داعش لە شنگال بەردەوامە و، سەداهەشتای خاکی شنگال و دەوروبەری،  لە تیرۆریستانی داعش پاک کراوەتەوە؛ هەقە دەزگا میرییەکانی ئەو جێیانە دەست بکەنەوە بە کاری خۆیان و، فەرمانبەران بچنەوە سەر کار، با ژیانی خەڵکیش ئاسایی ببێتەوە. وەکچۆن لە کۆبوونەوەکەی دوێنێیشدا باسمان کردووە، بڕیارە بەر لە هەمووشتێک مین‌پووچەڵکەرەکان بچن، تەڵەمینەکانی ئەو شوێنانە پووچەڵ بکەنەوە."
(مەحما خەلیل) کە کەسایەتیی دیاری ئێزدییەکانیشە گوتی: "داعش لە قەنناس‌بەدەست و نیشانشکێنەکانیان بترازێ کە هێشتا لە شنگالدا ماون، ئەوانی دیکەیان بەرەو سووریا ڕایان‌کردووە و، ھێزیان زۆر لاواز بووە؛ پلان دانراوە کە ھەموو خاکی شنگال و دەوروبەری، لە تیرۆریستانی داعش ڕزگار بکرێت و، شەڕی ئازادکردنی شنگال بەردەوامە و، هاکا مژدەی سەرکەوتنی یەکجارەکیمان دا.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار