٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

میلیشیاکان نابینایەک و نەخۆشێکیان گولـلەباران کردن.. لە سەعدیە ڕێ لە گەڕانەوەی خەڵکی دەگرن

سەرچاوە: KDP.info

سەعدیە-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناحیەی سەعدیە گوتی، میلشیا شیعیەکان دوو هاووڵاتی خاوەنپێداویستیی تایبەتیان گولـلەباران کردوون و، ڕیگەش نادەن هیچ هاووڵاتییەک بگەڕێتەوە نێو سەعدیە.

سەرچاوەیەک لە نێو ناحیەی سەعدیە کە نەویست ناوی ببرێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ مانگێگ بەسەر ئازادکردنی ناحیەی سەعدیەدا تێپەڕ دەبێت و لەئێستادا ناحیەکە لە مین پاک کراوەتەوە، خەڵکانێک دەیانەوێت بۆ نێو ماڵەکانیان بگەڕێنەوە، بەڵام میلیشیا شیعەکان رێگە نادەن ھیچ کەسێک بچێتە نێو سەعدیەوە، تەنانەت ڕێیان لە هێزی پێشمەرگە و حزبە کوردستانییەکانیش گرتووە کە، ناهێڵن بارەگا لە نێو سەعدیە بکەنەوە.

سەرچاوەکە دەشڵێت، میلیشیا شیعەکان سەعدیەیان تاڵان کردووە و زۆربەی خانووەکانیان تەقاندوونەتەوە و دوکانەکانیشیان سوتاندوون.

ئەوەشی خستەڕوو، لە سەعدیە میلیشیا شیعیەکان دوو هاووڵاتیان گولـلەباران کردوون، کە هەردووکیان خاوەنپێداویستیی تایبەت بوونە و، لەنێو سەعدیە مابوون و رایان نەکردبوو کە، یەکێکیان نابینا بوو و ئەوی دیکەیان نەخۆشیی دەروونی هەبووە، بەڵام بە دەستی میلیشیا شیعیەکان گولـلەباران کراون.

سەرچاوەکە رونیشی کردەوە، لە ئێستادا میلیشیا شیعیەکان وێڕای ئەوەی سەعدیەیان کۆنتڕۆڵ کردووە، هاوکات سەربازگەی کوبرایشیان گرتووە و کردوویانەتە بە بارەگای خۆیان.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار