ده‌زگای بارزانی، پێداویستیی زستانه‌ی به‌سه‌ر په‌نابه‌رانی كه‌مپی به‌حركه و گه‌ویلاندا دابه‌ش كرد

هەولێر-KDP.infoـ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئەم جارەیان، پێداویستی و كه‌لوپه‌لی زستانه‌ی به‌سه‌ر 850 خێزانەکوردی ڕۆژئاوا و، ناوخۆی عێراقیشدا دابه‌ش كرد، کە لە کەمپی بەحرکە و گەویلاندا دەژین.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ڕێی ئۆفیسی كه‌مپەکەی به‌حركەوە ـــ كه تایبه‌تە به ئاواره عه‌ره‌ب و ئێزدی و شه‌به‌ك و شنگالییه‌كان ـــ جلوبه‌رگی زستانه‌ی به‌سه‌ر 600 خێزانە ئاوارەدا دابەش کرد. له كه‌مپەکەی گه‌ویلانیشدا ــ كه تایبه‌ته به ئاوارە کوردەکانی ڕۆژاوا ــ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و، ده‌زگای خێرخوازیی نانه‌كه‌لی، پێکەوە 250 پارچه ڕایه‌خ (مافوور)یان به‌سه‌ر 250 خێزاندا دابەش کرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
