ماجید شنگالی: به ئازادكردنی ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان، داعش پشتی شكاوه

شنگال -KDP.info- ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق(ماجید شنگالی) ده‌ڵێت: "دوای ئازادكردنه‌وه‌ی یەکجارەکیی شنگال، پێشمه‌رگه له‌وێ جێگیر ده‌كرێت؛ داعش له شنگال نه‌ماوه به‌ڵام شێوازی شه‌ڕیان گۆڕیوه." دەیشڵێت، لە داخی ئەوەی بەرگەی پێشمەرگەیان نەگرتووە، 45 به‌رپرسی گەورەی خۆیانی گولـلەباران کردووە.
(شنگالی) کە خۆبەخشانە چووە بۆ شەڕی داعش، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "چوونه ناو شنگال به گوێرەی به‌رنامه‌ی شه‌ڕ ده‌بێت؛ سەرەتا دەبا دەورواپشتی شنگالمان بگرتایەتەوە، ئەگینا ئەستەم بوو پێشمه‌رگه به سه‌لامه‌تی بگاته ناو شنگال. شوکر ئێستا به‌شێكی زۆری شارۆچکەی شنگالیش کەوتووەتەوە ده‌ست پێشمه‌رگه. ئێستا داعش جگە لەو نیشانشکێن (قەنناس‌بەدەست)ـانەی لێرەولەوێ خۆیانیان مەڵاز داوە، هێزی تری لە شنگالدا نەماوە و، ناردوونیان بۆ بەعاج و مووسڵ؛ جا داعش دەیەوێ بەو نیشانشکێنانە هەتا پێی دەکرێ زەهری خۆی بڕژێنێت بە پێشمەرگەدا".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو کە داعش لە داخی ئەوەی بەرگەی پێشمەرگەیان نەگرتووە، 45 به‌رپرسی گەورەی خۆیانی گولـلەباران کردووە؛ خۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به نه‌خشه و پلانێكی تۆکمە و بەرفراوان، توانیویەتی داعشەکانی شنگال بشکێنێت، هێزێكی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه بە چەکی قورسەوە له‌سه‌ر چیای شنگال جێگیر كراوون. ئێستا پیشمەرگە، ڕێگای حه‌ردانیه بەرەو ڕه‌بیعه بەرەو زوماری گرتووە و، بەو کارە پشتی داعشی شکاندووە و، دوور نییە بەم زووانە لە ته‌له‌عفه‌ریش ڕاویان بنێین. ئەگەر کارەکە هەروا بڕوات و، سوپای عێراقیش پێشمەرگەئاسا هێرش بکەن، مانگێک نابات مووسڵیش ئازاد دەکرێت."
(ماجید شنگالی) گوتەنی: "شنگال دەکەوێتە بەینی کوردستانی عێراق و کوردستانی سووریاوە و، شوێنێكی تا بڵێی هەستیارە؛ هەربۆیە هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئەم جارەیان به چه‌كی قورسه‌وه له‌وێ جێگیر ده‌كرێن و، دەیپارێزن."
کارزان هەورامی




