شێخ جەعفەر: ئەو دژەکوردانەی پێشمەرگەیان شەھید دەکرد، ڕەانەی سەعدیە کرانەوە

جەلەولا-KDP.info- بەپرسی لقی 15ـی پارتیی دیموکراتی کوردستانی لە خانەقین دەڵێت: ئەو دژەکوردە داعش خۆشەویستانەی پێشمەرگەیان شەھید دەکرد و، لە جەلەولا بۆ خۆیان بارەگایان دانابوو، بەڵام خۆشبەختانە ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە چووە سەریان و، بەرەو سەعدیە ناردنیانەوە.
(شێخ جەعفەر شیخ مستەفا) بەپرسی لقی 15ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوێنێ پەنجا چەکدار ــ کە خۆیانیان کردبوویە پۆلیس ــ ھاتن بۆ جەلەولا، بەڵام دواتر دەرکەوت لە عەشرەتی 'کروی'ـیە داعش خۆشەویستەکانن و، ئێستا لەگەڵ میلیشیا شیعەکاندا، وا ڕێک کەوتوونە بێن بۆ جەلەولا بە دزییەوە کورد بکوژن؛ بەڵام شوکر ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە چوونە سەریان و، بە هەڕەشە دەریان کردن."
(شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) گوتیشی: "نیازیان وا بوو ئەمڕۆ سەد چەکداری دیکەش بێنن بۆ ناو جەلەولا، بەڵام خۆشبەختانە پێشمەرگە لێیان هاتە دەنگ و، دەری کردن."
گوتیشی: "خۆی ئەو چەکدارانە نە پۆلیس بوون نە هیچ، لەوە نەبێ هاتبوون بۆ دزی و تاڵانی و، ئاژاوەنانەوە؛ کابرایەکی (حوسێن کروی)ناو سەرگەورەیانە، کە بە ناخێریی گیانی پلەی لیوایشی هەیە لە سوپای عێراقدا؛ خۆی ئەو میلیشیاگەلە لە زەرەر نەبێ، هیچیان نییە بۆ دەڤەرەکە."
بڵند ئیبراھیم




