کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تهوهرى سهرهكى تاوتووکردنی بوودجەیه.. تاکە کێشەیەکیش مابێ مەزەندەکردنی نرخی ئەمساڵی نەوتە

بەغدا _KDP.info_ وا بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای بوودجە گشتییەکەی ساڵی 2015ـی عێراق تاوتوێ بکات؛ ڕەنگە هەر لەم حەفتەیشەدا پەسندی بکەن و، بینێرنە پەرلەمان.
(نەجیبە نەجیب) ئەندامی لیژنەی ئابووری ووەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆ دەبێتەوە و، بەر لە هەموو شت باسی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق دەکەن، بەشکەم ڕێک بکەون لەسەری؛ تاکە کێشەیەکیش مابێ مەزەندەکردنی نرخی ئەمساڵی نەوتە لە بازاڕەکانی دنیادا؛ تا ئێستا وایان دەخەڵاند گوایە نرخی ئەمساڵی نەوت 70 دۆلار بێت بەڵام دیارە بازاڕ شکاوە؛ جا بەو گوێرەیە ئەو بوودجەیەی بە گوێرەی بەرمیلەنەوتی حەفتا دۆلاری دانراوە، کورت دەهێنێت و، بە کەمکردنەوەی خەرجییە زیادەکانیش نەبێ، چارە نابێت."
(نەجیبە نەجیب) گوتیشی: "وا دیارە حکوومەت هەر لەم حەفتەیەدا پڕۆژەیاساکە پەسەند بکات، ئاخر وا ساڵ تەواو دەبێ و، دەشێ پەلەی لێ بکات."
(نەجیب) ڕوونیشی کردەوە: "گوژمەی بوودجە گشتییەکەی عێراق ــ کە وەزارەتی دارایی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ڕەوانە کردووە ــ بە گوێرەی نرخی بەرمیلەنەوتی حەفتا دۆلاری، 141ترلیۆن دینارە؛ بەشی ھەرێمی کوردستانیش سەداحەڤدەکەی جارانە."
بڵند ئیبراھیم




