یڵدز: نێوانی ئانکارا و هه‌ولێر، هەروا خۆش دەمێنێت

ئیستانبووڵ-KDP.info- تانەر یڵدز وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی توركیا ڕایگه‌یاند: "توركیا، گه‌وره‌ترین ڕۆڵی ده‌بێت له ئاساییکردنەوەی بارودۆخی عێراق؛ له چوارچێوه‌ی ڕیككه‌وتننامەکەی TPAOـی به‌غدا و، به‌ڵێننامه‌كانی هه‌ولێر، قه‌باره‌ی کڕینوفرۆشی وزه له‌گەڵ عێراقدا زیاتر ده‌كه‌ین."
له دوای كۆبوونه‌وه‌ی "ناساندنی توركیا، له ڕاپۆرتەکەی 2014ـی وزه لە جیهان، یڵدز له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له باره‌ی عێراق، گوتی: "وه‌ك ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی وڵاتان پیشبینییان ده‌كرد به‌هێز بووه و، توركیا له بواری وزه‌دا له سه‌روو پێشبینییه‌كانه‌وه، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی تۆمار كردووه".
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی توركیا باسی له‌وه‌ش كرد كه توركیا له ڕووی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، دیپلۆماسیی نێوده‌وڵه‌تیی وزه، سیاسه‌تی وزه و ستراتیجییه‌وه، پێكاویه‌تی و، له گۆڕەپانی نێوده‌وڵه‌تیشدا به هه‌مان شێوه باسی لێوه ده‌كرێت.
تانه‌ر یڵدز جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه عێراق تا ساڵی 2040 ده‌بێته دابینکەرێکی گەورەی نەوتی دنیا؛ خۆی گوتەنی: "تا ساڵی 2040 توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت 14ملیۆن به‌رمیل زیاد ده‌كات، لەو 14ملیۆنەیش، هەر هیچ نەبێ، چوارملیۆن به‌رمیلی له عێراقەوە ده‌بێت".
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی توركیا باسی لەوە کرد كه نێوانی تورکیا لەگەڵ به‌غدا و هه‌ولێر هەروا خۆش دەبێت؛ ئەو گوتەنی: "له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌مدا كۆبوونه‌وه‌ی زۆر گرنگمان کردووە؛ پێنجشه‌ممه‌ی دابێ له ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وی هاوهەنگاویی ستراتیجی له‌سه‌ر ئاستی باڵا ساز ده‌كرێت. سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش به‌شداری ده‌كات و، له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كەیشمدا ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین".
تانه‌ر یڵدز ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه توركیا لەو چەند مانگەدا لەگەڵ كۆمپانیای تریشدا ڕێک دەکەوێ؛ "کە عێراق ئاژاوەی تێدا بێ، بۆ ئێمەیش زەرەرە؛ ئەوێ ئاوەدان بێ، بۆ تورکیایش باشە. جا بۆیە تورکیا ئەوەی پێی بکرێ دەیکات هەتا عێراق ئاوەدان ببێتەوە."




