فەھیم عەبدوڵا: بەرنامەی گەڕانەوەی ئاوارەکان دیار نییە.. بۆ سهردانى عهبادى هیچ نوسراوێكى فهرمیمان بۆ نههاتووه

دھۆک-KDP.info -(فەھیم عەبدوڵا) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک دەڵێت: "جارێ زووە باسی گەڕانەوەی ئاوارەکان بکەین؛ ئاخر ناوچەکە بە تەواوەتی ئازاد نەکراوە."
(فەھیم عەبدوڵا) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەنگۆ هەیە گوایە ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئاوارەکانی دھۆک دەکات، بەڵا بە فەرمی هیچ هەواڵێکمان بۆ نەهاتووە؛ مەگەر سەردانێکی لەناکاو بێ، ئەوەیان نازانم."
(فەھیم عەبدوڵا) گوتیشی: " تاکوتەرا ڕەنگە خەڵک چووبێتنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان لە ناوچە ئازادکراوەکانی زوممار و شنگال، بەڵام هەتا ناوچەکە ئاوەدان نەکرێتەوە، زەحمەتە خەڵکەکە بگەڕێنەوە."
بڵند ئیبراھیم




