٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خالید ئەلبێرت: دوای پەلامارەكەی سنوورى ماددەی 140 و دەشتی نەینەوا، هیچ مەسیحییەك لەوێ نەماون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێرـkdp.infoـ  بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مەسیحییەكان لە وەزارەتی ئەوقافی و كار و باریى ئاینى حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوایى په‌لامارى داعش بۆ ناوچه‌كانى سنوورى مادده‌ى 140 مەسیحییەکان بە جارێ ئەو ناوچانەیان چۆڵ کرد و، ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوونە ده‌شڵێت، كەنیسە و دێر و شوێنە پیرۆزەكانی مووسڵیان تاڵان کردووە و، هەندێکیشیانی کاول کردوون.

بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مەسیحییەكان لە وەزارەتی ئەوقافی و كار و باریى ئاینى حكوومەتی هەرێمی كوردستان(خالید ئەلبێرت)، بە ماڵپەڕی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کە داعش پەلاماری ناوچە دابڕاوەكان و، ئەو ناوچانەی دا کە ماددەی 140 دەیانگرێتەوە، مەسیحییەکان بە جارێ ئەو ناوچانەیان چۆڵ کرد و، ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوونە؛ هەندێ چوونەتە كەمپ و، بڕێکیان هاتوونەتە عەنكاوە و، کۆمەڵێکیشیان لە دهۆكدا دەژین؛ حاڵوگوزەرانیان باش نییە و، پیویستییەکی زۆریان بە هاوكارییە."
ئەلبێرت ئاماژەیشی دا کە دوانزەهەزار خێزانی ئاوارەی مەسیحی لە هەولێردانە و حەفتهەزاریشان لە دهۆكدانە و، 500 کەسیشیان وان لە سلێمانیدا.

بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مەسیحییەكان لە وەزارەتی ئەوقافی و كار و باریى ئاینى ، گوتیشی: "داعش كەنیسە و دێر و شوێنە پیرۆزەكانی مووسڵی تاڵان کردووە و، هەندێکیشیانی کاول کردووە. خۆی داعش بۆ هەموو ئایین و نەتەوەیەک هەر مەترسییە؛ داعش دەست لە کەس ناپارێزن، دیان و ئێزدی و، شیعە و تەنانەت سوننەیش، هەر بە لایانەوە یەکە؛ ئەوان دوژمنی مرۆڤن."

یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار