فەرمانبه‌ره گرێبه‌سته‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن داده‌مه‌زرێندرێن

هه‌ولێر-KDP.info- فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بنه فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی و خزمه‌تی پێشوویشیان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه ڕوونووسێکیشی ده‌ست ماڵپەڕی پارتیی دیموکراتی کوردستان کەوتووە، (سه‌فا مووسه‌وی) سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاندووه ڕێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی پێویستی به ده‌ركردنی فه‌رمانێكی كارگێڕییه، ئه‌و كارمه‌ندانه سه‌رجه‌م ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان به خزمه‌ت بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت .
(سه‌فا مووسه‌وی) له ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئاشكرایشی كردووە که كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داراییدا، هەوڵیانە پاره‌ی پێویست بۆ كۆمسیۆن دابین بکەن، هەتا كارمه‌ندە گرێبەستەکانیش، بکرێنە هەمیشەیی .
زۆر فه‌رمانبه‌ری كۆمسیۆنه‌كه كه به‌شێكیشیان له هه‌رێمی كوردستاندانە، له‌و بڕیاره سوودمه‌ند ده‌بن.
یه‌حیا سابیر




