جێگیرى پارێزگارى مووسڵ: داوامان كردووه بۆ ئازادكردنه‌وه‌ى مووسڵ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ بارزانیدا بكرێت

مووسڵ-KDP.info- جێگرى یه‌كه‌مى پارێزگاى نه‌ینه‌وا دەڵێت، "لە دادگا شکاتی حكوومه‌تى عێراق ده‌كه‌ین؛ وه‌ك ئیداره‌ى پارێزگاى نەینەوا سوپاسى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین چونكه به هه‌وڵى ئه‌و زۆر ناوچه‌ی پارێزگای مووسڵ له داعش پاك كرایە‌وه".
(عه‌بدولقادر شنگالى) بە KDP.infoـی گوت: "داوامان له بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار و، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسەکەیشی كردووه، ڕاپۆرتێك بنووسن تا بیکەینە بەڵگە و، حكوومه‌تى عێراقی پێ شکات بکەین؛ كاتى خۆى پێمان گوتن كه تیرۆریستان خۆیان گورج كردووه‌تەوە بۆ گرتنى مووسڵ؛ دیاره ئێمه وه‌ك پارێزگاى مووسڵ و، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا هیچ پلانێكى دەسەڵاتێکی سەربازیمان نەبوو، بە حیساب مالیكى خۆى بە تەنیا ئاساییشی عێراقی دابین دەکرد! بۆیه ئێمه داوامان كردووه كه قه‌ره‌بووى خه‌ڵك بكاته‌وه، چونكه حكوومه‌تى عێراق له‌و نەهامەتییەدا به‌رپرسیار بووه".
گوتیشى: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى (مالیكى) سه‌رۆكى هێزه چه‌كداره‌كان بووه، نه‌یهێشتووه و، ئێمه‌یشی ئاگادار نه‌كردەوە له نه‌خشه‌ى سه‌ربازىی مووسڵ، تا ئه‌و كاته‌ى مووسڵ كه‌وته ده‌ستى داعش؛ چه‌ند جارێک داوامان كردووه به‌ڵام وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه، ناچار داوامان تۆمار كردووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌یش دا کە ژێرخانی ئابووریی ناوچه كوردنشینه‌كان زۆر زۆر زیانی بەر کەوتووە و، بە گوێرەی یاسا، شکات دەکەن؛ داوایشیان كردووه خەڵکەکە قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
ده‌یشڵێت: "داوامان له به‌غدا كردووه بۆ ئازادكردنه‌وه‌ى مووسڵ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا و (سه‌رۆك بارزانی)ـدا بكرێت؛ چونكه بۆ مووسڵ ئیسپات بوو كه (بارزانى) خزمه‌تى مووسڵ و خه‌ڵكى مووسڵى كردووه و، پڕبه‌دڵ وه‌ك ئیداره‌ى پارێزگا سوپاسى ده‌كه‌ین كه ماوه‌ى چوار مانگه هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئازادكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كان."
حەکیم حیکمەت




