لە سلێمانی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی 700 خێزانی پەناخوازی ئێزدی و مەسیحی باروبوو کرد

سلێمانی-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەم جارەیان چووەتە هانای ئەو خێزانە پەنابەرانەی ڕوویان کردووەتە دەڤەری سلێمانی؛ ئۆفیسی دەزگاکە كەلوپەل و پێداویستیی زستانەیان بەسەر 700 خێزانی ئێزدی و مەسیحیـدا دابەش كرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاریی ڕێكخراوی 'گلۆباڵمیدیك'ـی كەنەدا و ڕێکخراوی ئیسلامیی موسلیمئەیدی، دوو جار چوونە هانای ئاوارەکانی دەڤەری سلێمانی و، جلوبەرگ و كەلوپەل و پێداویستیی زستانەیان بەسەر 500 خانەوادەی پەناخوازی مەسیحی و ئێزدیدا دابەش کرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵمەتێكیشدا لە شارۆچکەی عەربەت، كۆمەكی و پیتاکی گەیاندە 200 خێزانی ئاوارەی ئەوێ؛ هەر بنەماڵەیەک و، چەند دۆشەك و بەتانییەک و، وجاخ (تەباخ)ـێک و، كارتۆنێك خۆراك، شیر و، پەڕۆ (دایبی)ـی منداڵانی پێ درا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
