قایمقامی شنگال داوا دەکات جارێ هاووڵاتیان نەگەڕینەوە ناوچەکانیان.. خانوویەکی بۆمبڕێژکراو بە سێ ھاووڵاتیدا تەقییەوە

شنگاڵ-KDP.info- قایمقامی شارۆچکەی شنگال دەڵێت: "داعش مینی زۆری لە ناوچەکەدا داناوەتەوە؛ هەر دوێنێ لە گوندی کورمزدا خانوویەک بە سێ هاووڵاتیدا تەقیوەتەوە و، دەستبەجێ هەرسێانەکەیانی گیانیان لە دەست داوە. بۆیە داوا لە هەاووڵاتیانی ناوچەکە دەکەین، تا پاککردنەوەی لە مین، نەگەڕێنەوە."
قایمقامی شارۆچکەی شنگال (مەیسەر حەجی ساڵح) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "چەکدارانی داعش ناوچەکەیان پڕ کردووە لە مین؛ ئەوەتا تیمە ئەندازیارییەکانی پێشمەرگە، سەرقاڵی پاککردنەوەی ناوچەکەن؛ داوا لە خەڵکی دەکەین تا ماڵەکەیانمان پاک نەکردووەتەوە، سەردانی ماڵەکانیان نەکەن، با خوانەخواستە تووشی بەڵایەک نەبن."
قایمقامی شارۆچکەی شنگال ڕونیشی کردەوە کە ێستا سەرقاڵی هاوکاریکردنی ئاوارەکانی چیای شنگالن و، ھەموو پێداویستییەکیان بۆیان دابین کردووە.
بڵند ئیبراھیم




