٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

میوانداریی دوو وەزیر دەکات.. پەرلەمان دوومووچەیی و، خۆشبوون لە قەرزی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و ئاساییش دەخاتە بەر باسەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و، میوانداریی دوو وەزیر بکات و، خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ چەند پڕۆژەیاسایەک بکات؛ لەوانە: بەخشینی ھێزی پێشمەرگە و، ھێزەکانی ناوخۆ و، ئاسایش لە پێشینەی خانووبەرەو وھاوسەرگیری.

لەمبارەیەوە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان (نازم ھەرکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سبەینێ سەرلەبەیانی پەرلەمانتارانی کوردستان کۆ دەبنەوە و، میوانداری وەزیری کارەبا و کشتوکاڵیش دەکەن، چونکە پەرلەمانتاران کۆمەڵێک پرسیاریان ئاراستە کردوون و، لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا وەڵام دەدەنەوە؛ جگە لەوەش گفتوگۆ لەبارەی دۆخی کارەبا و کشتوکاڵ دەکەن."

 

(نازم ھەرکی) گوتیشی: "ھەر لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ حەفت پڕۆژە یاسایەک دەکرێت:

1ـ پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2013، یاسای زانکۆ تایبەتەکان لە ھەرێمی کوردستان.

2ـ پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2013، یاسای زانکۆ تایبەتەکان لە ھەرێمی کوردستان ـ عێراق.

3ـ پڕۆژەیاسای دڵنیاییی کۆمەڵایەتی لە ھەرێمی کوردستان ـ عێراق.

4ـ پڕۆژەیاسای بەخشینی پێشمەرگە و، ھێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش، لە سولفەی ھاوسەرگیری و قەرزی خانووبەرە.

5ـ پڕۆژە بڕیاری بەخشینی شەھیدان و پێشمەرگە و، ھێزەکانی ناوخۆیش لە پێشینەی خانووبەرە و ھاوسەرگیری.

6ـ پڕۆژەبڕیاری ھێشتنەوەی تەنیا یەک مووچە بۆ ئەو کەسانەی زیاتر لە یەک مووچەیان ھەیە.

7ـ پڕۆژەبڕیاری پاراستنی سەروەریی کوردستان ـ عێراق.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار