٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێک دەڵێ، ئەنجوومەنی وەزیران بودجەی پێ پەسەند ناکرێ

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق (نەجیبە نەجیب) رایگەیاند کە، سبەی ئەنجوومەنی وەیزرانی عێراق پێوەست بە پەسەندکردنی بودجەی گشتیی عێڕاق کۆ دەبێتەوە، بەڵام ئەستەمە بتوانرێت سبەی دووشەممە، پڕۆژەیاساکە پەسند بکرێت. 

ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق (نەجیبە نەجیب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ھەفتەیەک زیاترە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، گفتوگۆی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقەوە دەکات بۆ ئەوەی پەسەندی بکات و رەوانەی پەرلەمانی بکات؛ بڕیاریشە سبەی جارێکی دیکە کۆ ببنەوە، بەڵام ئەستەمە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بتوانێت پەسەندی بکات؛ چونکە نرخی نەوت بە 70 دۆلار دانراوە کەچی نرخی نەوت دابەزیوە، بۆیە پێویستە نرخەکە بە شێوەیەک دابنرێت کە لەگەڵ واقعی ئێستادا بگونجێت، ئەگینا ساڵی دادێ کێشەی زۆر دروست دەکات".

(نەجیبە نەجیب) گوتیشی، پێویستە حکوومەت خەرجییەکانی کەم بکاتەوە و ئەو فەرمانبەرە بندیوارانەی لابراون، پارەکەیان بۆ حکوومەت بگێڕدرێتەوە و پارەی یەدەکی ھەردوو بانکی رەشید و رافیدێنیش دەربهێندرێ بۆ ئەوەی کێشەی نرخی نەوت چارە بکرێت؛ رەنگە تا کۆتایی ھەفتە کێشەکە چارە بکەن و، پڕۆژەیاساکە پەسەند بکرێت، ئینجا رەوانەی پەرلەمان بکرێت.

ئەو گوتی، 17% وەک بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاساکەدا جێگیر کراوەتەوە و، بودجەی ھێزی پێشمەرگەیش لە پڕۆژەیاسای بودجەدا چەسپێندراوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار