Monitor: سەداسەد سبەینێ پێشمەرگە شنگال ڕزگار دەکات

هەولێر-KDP.info- ڕۆژنامەی Monitor لە ڕیپۆرتێکدا نووسویەتی، سەداسەد سبەینێ پێشمەرگە شنگال بە تەواوی ئازاد دەکات. ئاماژەیشی داوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێشمەرگە و کوردانی ئێزدی لەژێر ئاڵای کوردستاندا کە خۆریکی زەردی هەیە، ئاهەنگی سەرکەوتنیان لەسەر چیای شنگال گێڕا.
ڕۆژنامەی Monitor لە ریپۆرتێکدا نووسیویەتی، ئیوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر سێبەری ئاڵای کوردستاندا، ئاهەنگی سەرکەوتنیان لەسەر چیای شنگال گێڕا کە، لەماوەی رابردوودا بە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە توانییان تیرۆریستانی داعش لە سنووری شنگال وەدەربنێن.
ڕۆژنامەی Monitor ئاماژەیشی داوە، ئاڵای کوردستان خۆرێکی زەردی درەوەشاوەی هەیە و لەسەر چیای شنگال هەڵکرابوو، پێشمەرگە لەگەڵ کوردانی ئێزدی پێکەوە ئاهەنگی سەرکەوتنیان لەژێر ئەم ئاڵایەدا گێڕا، کە تەنانەت منداڵانی کوردیش ئەو ئاڵایەیان پێبوو کە بە زەردەخەنەوە بە پیر سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەچوون.
ڕۆژنامەکە دەڵێ، دوای ئەوەی کوردانی ئێزدی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە لە سەرچیای شنگال گەمارۆ درابوون، هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەو گەمارۆیەی تێکشکاند و، داعش لە سنوورەکە ڕایکرد.
لەبارەی پاڵپشتیی فڕۆکە جەنگییەکانیی هاوپەیمانانیشەوە کە پشتیوانی پێشڕەوییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوون، دەڵێ، 4 جار لە ناوچەی شنگال باڵاخانە و ئۆتۆمبێکی سەربازیی داعش کردوونەتە ئامانج. دەربارەی کۆبانییش دەڵێ، ئەمڕۆ لە کۆبانییش دوای سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە لە شنگال و زوممار، فڕۆکە جەنگییەکان 3 جار بۆردوومانی داعشیان کردووە."
لە بەشێکی دیکەی ڕیپۆرتەکەی رۆژنامەی Monitorـدا هاتووە کە، لە ئێستادا لە سنووری شنگال تیرۆریستانی داعش بە تەواوەتی رووخاوون و رایانکردووە و لەسەر دەستی پێشمەرگە شکستیان بردووە. هەروەها رۆژنامەکە، ئەوەشی خستووە تەڕوو کە، سەداسەد سبەینێ دووشەممە، پێشمەرگە بە تەواوی شنگال و سنوورەکەی ڕزگار دەکات. ئەو بۆچوونەی رۆژنامەکە هاوکاتە لەگەڵ لێدوانێکی ئەمڕۆی (سەرۆک بارزانی) کە لەسەر چیای سەربەرزی شنگالەوە رایگەیاند، لە نزیکترین کاتدا، پێشمەرگە ئازاکان شنگال بە تەواوی لە تیرۆریستان پاک دەکەنەوە و ئازاد دەکرێت.
رۆژنامەکە، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، دوێنێ لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە 32 بارهەڵگر هاوکاری و پێداویستی گەیەنراوەتە ئاوارەکانی سەر چیای شنگال.
شاو کوردی




