سەرۆك بارزانی گەمارۆی سەر ئاوارەكانی كوردانی ئێزدیی شكاند

هەولێر-KDP.info- كەناڵی ئاسمانیی i24news لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردووەتەوە، هەزاران پێشمەرگەی كوردستان لە ئۆپەراسیۆنێكی گەوردا بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی سەرۆكی هەرێمی كوردستان (سەرۆك بارزانی)، تەنیا لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا دوو ڕێگەی سەرەكییان لە سنووری شنگال و زوممار ئازاد كردن و گەیشتنە سەر چیای شنگال و تەنانەت بەشێكی زۆری سەنتەری شنگالیشیان رزگار كرد.
كەناڵی ئاسمانیی i24news لە راپۆرتێكدا بایەخی بە سەركەوتنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە ژێر سەرپەرشتی و رێنمایی (سەرۆك بارزانی) داوە كە لەسەر چیای شنگالەوە پێشمەرگە سەركەوتنی بەسەر تیرۆریستانی داعشدا ڕاگەیاند.
پێگەی ئەلعەرەبییە حەدەسیش لە ڕاپۆرتە هەواڵێکیدا هەمان پرسی خستووەتە بەر باس و نووسیویەتی، لەوکاتەدا کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) دەچێتە چیای شنگال و لەوێوە ڕایگەیاند کە، پێشمەرگە داستانی مێژووییان تۆمار کرد، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەژێر گوشاری هێرشی داعشدا شارۆچکەی بێجییان جێ هێشت.
كەناڵی ئاسمانیی i24news ئاماژەی داوە كە، ئەمڕۆ لە میانی سەردانی )سەرۆك بارزانی( بۆ سەر چیای شنگال، سەركەوتنی پێشمەرگەی كوردستان بەسەر تیرۆریستانی داعشدا ڕاگەیەندرا كە ماوەیەك بوو تیرۆریستان ئەو ناوچانەیان گەمارۆ دابوو.
هەروەها كەناڵەكە بڵاوی كردووەتەوە كە، بە هەزاران پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی گەورەیان لە دژی تیرۆریستانی داعش بەرپا كرد و تەنیا لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا لە سنووری شنگال و زوممار توانییان دوو رێگەی یەكجار ستراتیژی ئازاد بكەن و بگەنە سەر چیای شنگال، هەروەها لە بەردەوامیی پێشڕەوەییەكانی هێزی پێشمەرگەیشدا توانییان بەشێكەی زۆری سەنتەری شنگال رزگار بكەن و داعش وەدەر بنێن.
كەناڵەكە ئەوەیشی خستووەتە ڕوو كە، )سەرۆك بارزانی( راستەوخۆ لە بەرەی جەنگ بووە و چوونیشی بۆ سەر چای شنگال، بۆ شكاندنی گەمارۆی تیرۆریستان بوو كە ماوەیەكی زۆر بوو كوردانی ئێزدییان لەسەر چیای شنگال گەمارۆ دابوون و، )سەرۆك( رزگاری كردن.
شاو کوردی




