ئۆباما: پێوەری ڕوون هەن بۆ ئەو وڵاتانەی لە لیستی هاندانی تیرۆردان

واشنتن-KDP.info- سەرۆکی ئەمەریکا (باڕاک ئۆباما) رایگەیاند، پێوەری ڕوون بۆ ئەو وڵاتانەی کە لە لیستی هاندانی تیرۆردان.
(ئۆباما) ڕوونی کردەوە، "پێوەری دیاریکراومان هەن بۆ ئەوانەی کە پرسی تیرۆر دەیانگرێتەوە، ئەڵبەت لەبەر دەنگوباسی ڕۆژانە ئاوا حوکمێک بەسەر هیچ لایەکدا ناسەپێنین و ئێمە بە بەرنامە کار لەسەر ئەم پرسە دەکەین و بڕیاریشی لێ دەدرێ."
سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا(باڕاک ئۆباما)، لە دیمانەیەکی تۆڕی سی ئێن ئێندا، دەرباری نیازی وڵاتەکەی بۆ دەرهێنانی کوبا لە لیستی تیرۆر گوتی، "پێوەست بە کوبا و کۆریای باکوورەوە، ئێمە تا ئەم ساتەیش چاودێریی پڕۆسەکە دەکەین."
دەربارەی گرتووخانەی گوانتانامۆیش دەڵێ، لەو دوو ساڵەی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کە ماویەتی، ئەوەی پێی بکرێ بۆ داخستنی ئەو گرتووخانەیە دەیکات؛ (ئۆباما) لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتدا لە ساڵی 2008، بەڵینی داخستنی دابوو.
زریان زیاد




