٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نوێنەری كوردانی ئێزدی دەڵێ، چوونی (بارزانی) بۆ شنگال، دوو پەیامی لەپشتە

سەرچاوە: KDP.info
سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ مەزاری پیرۆزی ئێزدیان، شێخ شەرەفەددین. ئەمڕۆ

شنگال-KDP.info-  نوێنەری كوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، هاتنی (سەرۆك بارزانی) بۆ چیای شنگال گەڕاندنەوەی متمانەیە بۆ كوردانی ئێزدی و، سەركەوتنی پرۆسەی ڕزگاركردنی دەڤەری شنگالە. ئاماژەیشی دا كە، تا ئێستا لە مێژووی عێراقدا هیچ سەرۆكێك سەردانی مەزاری شەرەفەددینی نەكردووە و کە ئەمڕۆ (سەرۆك بارزانی) سەردانی ئەو مەزارەی كرد.

نوێنەری كوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان (شێخ شامۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "هاتنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ چیای شنگال، دوو پەیامی گرینگ دەگەیەنێت، یەكەم ئەوەیە كە چیای شنگال ئیدی لە چیاكانی هەرێمی كوردستان جیا ناكرێتەوە و بە تەنیا بەرگری ناكات و بەشێكە لە هەرێمی كوردستان، دووەمیش ئەوەیە كە (سەرۆك بارزانی) سەردانی مەزاری شەرەفەددینی كرد، واتاكەی ئەوەیە كە ئیدی دوژمن ناتوانێ زوڵم لە كوردانی ئێزدی بكات."

(شێخ شامۆ) گوتیشی، (سەرۆك بارزانی) یەكەم سەرۆكە لە مێژووی عێراقدا كە سێ جار سەردانی پەرستگای لالشی كردووە و ئەمڕۆیش سەردانی مەزاری شێخ شەرەفەددینی كردووە، ئەمەیش واتای پێڕۆكردنی دادپەوەری دەگەیەنێت كە لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە پێڕۆ دەكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی كردەوە، هاتنی (سەرۆك بارزانی) بۆ سەر چیا، گەڕاندنەوەی متمانەیە بۆ كوردانی ئێزدی و سەركەوتنی پرۆسەی رزگاركردنی شنگالە، كە خۆی سەرپەرشتیی دەكات و ناوچەكە بە تەواوەتی لە تیرۆریستانی داعش رزگار دەكرێت.

زیاتر گوتی، لە هەر كۆمەڵگایەكی كوردانی ئێزدیدا گۆڕی بەكۆمەڵ هەن، بەڵام بڕیار دراوە هەڵنەدرێنەوە تاوەكو تیمی تایبەت بە جینۆساید ئەو كارە دەكەن بۆ ئەوەی وەكو بەڵگە بەكار بهێندرێن و ئەو كارەساتە وەكو جینۆساید بناسرێت.

(شامۆ) ڕاشیگەیاند، لەو ناوچانەی ئازاد كراون، داعش هیچ كوردێكی ئێزدیی نەهێشتووە و هەمووی بۆ شوێنەكانی دیكە بردوون، ئەڵبەت پێشتر لە گوندەكان زیندانی كرابوون و ئێستا نەماون.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار