٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

85%ـی كۆبانی ئازاد كرا.. لە دوێنێوە پێنج گەڕەكی رۆژهەڵات و باشووری كۆبانی رزگار كراون

سەرچاوە: KDP.info

كۆبانی-KDP.info-  فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی دەڵێت، شەڕڤانان بە هاوكاریی هێزی پێشمەرگە لە پێشڕەویكردن بەردەوامن، تاوەكو ئێستایش 85%ـی كۆبانی ئازاد كراوە و تەرمی 25 داعشیش كەوتوونەتە دەست پێشمەرگە.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی عەمید (شەوكەت مزووری)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، لە دوێنێوە پێنج گەڕەكیان لە رۆژهەڵات و باشووری كۆبانی رزگار كردوون و لە پێشڕەویكردنیش بەردەوامن، ئێستایش تەنیا بەشێكی كەم لە دەست تیرۆریستانی داعشدا ماوە و نزیكەی 85%-ی كۆبانی ئازاد كراوە.

عەمید (شەوكەت) گوتیشی، لە دوێنێوە ژمارەیەكی زۆر تیرۆریستی داعش كوژراون و 25 تەرمیشیان لە ئێستادا لە بەردەستی پێشمەرگەدان.
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی ڕوونیشی كردەوە، داعش زۆر لاواز بووە و بەردەوامە لە كشانەوە و شەڕی كۆڵان بە كۆڵانیشە، ئەگەرنا لە ماوەیەكی نزیكدا كۆبانی ئازاد دەكەن، بەڵام ئەوان هەموو خانووەكانیان كون كردوون و خانوو بە خانوو پاشەكشە دەكەن، بۆیە پێشڕەوییەكان زۆر خێرا نین.
(مزووری) راشیگەیاند، بەم زووانە پلانێكی تۆكمە دادەنرێت و تەواوی كۆبانی لە داعش پاك دەكەنەوە و مژدەی ئازادكردنی ئەو شارەیش رادەگەیەنن.
زیاتر گوتی، فڕۆكە جەنگییەكان هەر كاتێك پێویست بكات مۆڵگەكانی داعش بۆردوومان دەكەن و شەوی رابردوویش چەند جارێك بۆردوومانیان كردوون، لە شوێنێكیشدا خانوویەكیان بەسەردا ڕووخاندن و ژمارەیەك تیرۆریستی داعشی كوژران.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار