دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دابەشكردنی جلوبەرگ و هاوكاریكردنی پەنابەرانی كۆبانی بەردەوامە

هەولێر-KDP.info- لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەو خێزانە پەنابەرانەی روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و لە كەمپەكانی بەحركە، باسرمە و گەویلان نیشتەجێن، ئۆفیسەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چەندین هەڵمەتدا دیاری و جلوبەرگ و پێداویستییان بەسەر منداڵان و پەناخوازانی شاری كۆبانیدا دابەش كرد.
رۆژی 21/12/2014 لە درێژەی كار و چالاكییە بەردەوامەكانی ئۆفیسەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە هەڵمەتێكدا لە كەمپی بەحركە كە تایبەتە بە پەنابەرانی ئێزدی و شەبەك و عەرەب و شنگالی، بە هاوكاری لەگەڵ لیوای تایبەتی یەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەڵسان بە دابەشكردنی دیاریی منداڵان بەسەر منداڵانی كەمپەكەدا، دیارییەكەیش بریتی بوو لە پێڵاو و جلوبەرگی زستانە.
هاوكات لە هەڵمەتێكی دیكەدا بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی ئەهلنا تەیبون بە هەمان شێوە جلوبەرگ و یاریی منداڵانیان بەسەر منداڵانی كەمپەكەدا دابەش كرد.
لەلایەكی دیكەوە و لە هەڵمەتێكدا تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی باسرمە، هەستان بە دابەشكردنی 85 كارتۆن خۆراك بەسەر 85 خێزانی پەنابەری كۆبانیدا، هەروەها لە كەمپی گەویلانیش كە تایبەتە بە پەنابەرانی عەرەب و شەبەك و ئێزدی، لە هەڵمەتێكدا بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوێكی ژاپۆنی قەمسەڵەی زستانە بەسەر 300 پەنابەردا دابەش كرا كە تەمەنیان لە نێوان 14 تا 17 ساڵان بوون.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
