حکوومەت: 25 مانگ و 1ـی 1 پشووی فەرمین.. پەروەردە و خوێندنی باڵا خۆیان بەرنامەیان هەیە

هەولێر-KDP.info- بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیحەوە (د.خ)، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەماڵپەڕی فەرمیی حكوومەتی، ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە كە، رۆژی 2014/12/25، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.
(سەفین دزەیی) بەم بۆنەیەیشەوە پیرۆزبایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكات و، هیوای ساڵێكی پڕ لە ئارامی و ئاشتی و سەقامگیری بۆ هەموولایەك دەخوازێ.
هەروەها رایشیدەگەیەنێت كە، رۆژی 2015/1/1 لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێم بە بۆنەی سەری ساڵی تازەوە، دەبێتە پشووی فەرمی.
لەبارەی ئەو دامودەزگا و فەرمانگانەی سەر بە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵان،(دزەیی) رایگەیاند، ئەوا خۆیان بەپێی بەرنامەی خۆیان پشووەكانیان ڕێك دەخەن و بەپێی بەرنامەکانیشیان جێبەجێ دەكرێت.




