٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی شنگال دەڵێ با جارێ خەڵکی شنگال نەگەڕێنەوە.

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info - قایمقامی شارۆچکەی شنگال دەڵێت، خەڵکێکی زۆر دەیانەوێت بچێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، بەڵام جارێ ڕێگەیان نادرێتێ، چونکە هێشتا مین و تەقینەوە پووچەڵ نەکراوەتەوە؛ تکایە با جارێ خەڵک ددان بە خۆیاندا بگرن، تا ناوچەکە پاک دەکرێتەوە.

قایمقامی شارۆچکەی شنگال (مەیسەرحەجی ساڵح) بە KDP.INFOـی ڕاگەیاند: "ئێستا کە چەند ناوچەیەکی سنووری شارۆچکەی شنگالمان ئازاد کردووە، خەڵک دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر ماڵی خۆیان، بەڵام جارێ با ددان بە خۆیاندا بگرن تاوەکو تیمە ئەندازیارییەکان ناوچەکە لە مین پاک دەکەنەوە؛ زۆر شوێن مینیان لێ داناوەتەوە و، مەترسییە خەڵک بگەرێنەوە."
(مەیسەر حەجی ساڵح) گوتیشی: "لە دوێنێوە 420 تەن خۆراک و باری سووتەمەنی و، تیمی تەندروستی و، نەخۆشکێش (ئەمبۆڵانس) ڕەوانە کراوە بۆ ئاوارەکانی چیای شنگال؛ ھەموو پێداویستییەکیان پێ‌گەیشتووە و، ھیچ مەترسییەکیان لەسەر نەماوە. ھەندێک ھاوکاریی دیکەش بە ڕێگاوەیە بۆ ئەو ئاوارانە."
قایمقامی شنگال ڕوونیشی کردەوە کە سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەین کە خۆی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی کردەوەی ڕزگارکردنی شنگالی کرد.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار