٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە خەریکی پاککردنەوەی گەڕەکەکانی شنگالن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە چیای شنگال (قاسم شەشۆ)، ڕاگەیاند: "لە شنگال تیرۆریستانی داعش تێك شكاون؛ هێزەكانی پێشمەرگە وا خەریكی پاككردنەوەی هەرهەموو گەڕەكەكانن."

ئەو پێشمەرگە فەرماندەیە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، "تیرۆریستانی داعش مینێكی زۆریان چاندووە؛ تاکوتەرا مین تەقیوەتەوە و، زەرەرە و زیانیشی داوە، بەڵام پێشمەرگە لە فێڵی داعش شارەزا بوونە و، وا یەکەیەکە پووچەڵیان دەکەنەوە."

(قاسم شەشۆ) هەروەها دەڵێت: "لە گوندی 'حەردان'ـدا هێزەكانی پێشمەرگە گۆڕێكی بەكۆمەڵیان دۆزیوەتەوە؛ گۆڕەکە ڕوفاتی حەفتا هەشتا كەسی تێدا بووە، کە زۆربەیان منداڵ و ئافرەتن."

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار