٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە دوو گوندی دیكەی لە میحوەری گوێڕ ئازاد كردن

سەرچاوە: KDP.info

گوێڕ-KDP.info-  بەرپرسی پارتی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوای ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە پێشڕەوییان كرد، توانییان هەردوو گوندی شۆرەپەلكە و موحسیناوە بە تەواوی لە تیرۆریستانی داعش پاك بكەنەوە.

بەرپرسی ناوچەی گوێڕی پارتیی دیموكراتی كوردستان (غازی قادر عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لەوبەری زێکەوە چەند گولـلەهاوەنێكیان گرتە نێو گوێڕ، لە بەرامبەریشدا هێزەكانی پێشمەرگە هاوەنبارانی تیرۆریستانی داعشیان كرد و بێدەنگیان كردن.

بەرپرسی ناوچەی گوێڕی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەشڵێت، "تیرۆریستانی داعش تەنیا بۆ ئەوەیانە كە بڵێن ئێمە هەین و ورەی لایەنگرانیان بەرز بكەنەوە، كەچی لە ئێستادا ورەیان رووخاوە و بە تایبەت دوای بینین و گوێبیستی ئەو هەموو شكستانەیان لە میحوەرەكانی شنگال و ئەو شكتەی پێشمەرگە پێی چەشتن.

سەبارەت بە ئازاد كردنی دوو گوندیش لە میحوەری قەراج بەرپرسی ناوچەی قەراجی پارتیی دیموكراتی كوردستان (ئیسماعیل محەممەد موستەفا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوای ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە پێشڕەوییان كرد، توانییان هەردوو گوندی شۆرەپەلكە و موحسیناوە بە تەواوی لە تیرۆریستانی داعش پاك بكەنەوە.

ئەو بەرپرسەی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە قەراج  گوتیشی، هێزەكانی پێشمەرگە بە بێ‌ هیچ تەقە و زیانێك توانییان ئەو دوو گوندە ئازاد بكەن لەبەر ئەوەی بە تەواوی تیرۆریستانی داعش رووخاون و هەر كە ناوی پێشمەرگە دەبیستن، یاخود هێزەكانی پێشمەرگە دەبینن، ڕا دەكەن.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار