٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی بەرپا كرد.. لە دوو رۆژدا 70%ـی ناوچەكەی ئازاد كردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر--KDP.info  رۆژنامەی Nation نووسیویەتی کە، لە ماوەی دوو رۆژدا پێشمەرگە توانی 700 كیلۆمەتر چوارگۆشە لە دەستی تیرۆریستانی داعش لە شنگال و زوممار ئازاد بكات و 70%ـی ناوچەكەی پاك كردەوە كە، ئەمە گەورەترین ئۆپەراسیۆنە كە ئێستا لە ناوچەكە لە دژی تیرۆریستانی داعش بەرپا كرابێت.


هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی لە دژی تیرۆریستانی داعش بەرپا كرد و لە ئێستادا شنگال لە ئازادكردنی تەواو گەلیک نزیک بووەتەوە، بەڵام گرینگیی ئەو ئۆپەراسیۆنە لە نێو میدیای جیهانیدا كەموێنەیە، كە تا ئێستا لە ئاست عێراق و سووریادا بۆ یەكەم جارە ئۆپەراسیۆنێكی وا سەركەوتوو لە دژی داعش بەرپا بكرێت و بە كەمترین قوربانیی گیانییەوە، زیاتر لە 1000 كم چوارگۆشە ڕووبەری خاكی كوردستان ئازاد بكرێتەوە.

ڕۆژنامەی nation لەژێر ناوونیشانی هێزی پێشمەرگەی كورد گەورەترین ئۆپەراسیۆنیان دژی داعش بەرپا كرد، ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بە سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان داوە.
رۆژنامەی nation نووسیویەتی، هێزەكانی پێشمەرگە لە رۆژی چوارشەممەوە تا ئەمڕۆ گەورەترین ئۆپەراسیۆنیان لە دژی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی شنگال و زوممار بەرپا كردووە كە رۆژی پێنجشەممە توانییان بگەنە سەر چیای شنگال.

رۆژنامەكە ئاماژەیشی كردووە كە، ئەمە گەورەترین ئۆپەراسیۆنێكە تا ئێستا دژی تیرۆریستانی داعش بەرپا كرابێت، لە دوو رۆژدا توانراوە 700 كم چوارگۆشە رووبەری زەوی بە شەڕ ئازاد بكەن.
ڕۆژنامەكە، پێوەست بە بەشداریی پێشمەرگە لەو جەنگەدا، ئاماژەی بە ژمارەی هێزەكانی پێشمەرگە كردووە كە 8 هەزار پێشمەرگە بەشدارییان كردووە و لەگەڵ گەییشتی هێزی پێشمەرگەیش لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەدا بۆ سەر چیای شنگال و ئەو ئاوارانەی كە لەسەر چیان و تا ئێستا ماونەتەوە، بە یەكجاری رزگاریان بوو.

هەروەها رۆژنامەكە نووسیویەتی کە، لە ئێستادا پێشمەرگە 70%ـی ڕووبەری ناوچەی شنگال و زومماری ئازاد كردووە و لە ئازادكردنی زیاتری ناوچەكەیش بەردەوامە.

شاو کوردی

هەواڵی پەیوەندیدار