٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جگە لە پارتی، ژمارەیەک لیست دەیانەوێت توركمان و مەسیحییەكان لە هەمواری دەستوور دوور بخەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-:KDP.info-  پەرلەمانتارێكی كوردسان لە لیستی پێشكەوتووی توركمانی رایگەیاند، جگە لە پارتیی دیموكراتی كوردستان ژمارەیەك لیست دەیانەوێ پێكهاتەی توركمان و كریستیانەكان لە لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستوور دوور بخەنەوە و تەواوی ئەندامانی لیژنەكە بەسەرخۆیاندا دابەش بكەن.

ئەندامی پەرلەمانی كوردسان لە لیسی پێشكەوتووی توركمانی (جەودەت نەجاڕ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی  كوردستانی راگەیاند، "21 ئەندام بۆ هەمواركردنەوەی دەستووری هەرێم دیاری كراون، جگە لە پارتی، حزبەكانی دیكە دەیانەوێت وەك كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بەسەر خۆیاندا دابەشی بكەن و توركمان و مەسیحییەكانی تێدا نەبێت، ئێمە و لیستی مەسیحییەكان داوای 4 نوێنەرمان كردووە، بەڵام قبووڵیان نەكردووە".

(جەودت نەجار) گوتیشی، "ئەگەر ئەو مەسەلەیە ئێمەی تێدا نەبێت، پەنا بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان (سەرۆک بارزانی) دەبەین، وەك ئەوەی پێشووتر لە هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردندا پەنامان بۆ ئەوان برد، چونكە ئەوان پارێزەری هەموو نەتەوەكانن، (سەرۆك بارزانی) پێی گوتین لە هەر بابەتێكی نشتیمانیدا ڕەچاوی نەتەوە و پێكهاتەكان نەكرێت، ڕەتی دەكەمەوە".

ئەو پەرلەمانتارەی توركانی ئەوەیشی خستە ڕوو كە، "جگە لە پارتیی دیموكراتی كوردستان لیستەكانی دیكە مامەڵەیەكی باش لەگەڵ توركمان و پێكهاتەكانی دیكە ناكەن، ئەویش بە هەندێك بیانوو كە هیچ مەنتیقیان تێدا نییە، ئەو پێوەندییەی لە نێوان پارتی و توركمان و مەسیحییەكاندا هەیە، پێوەندییەكی مێژووییە و هاوسۆزی لە نێوان هەردوولاماندا دروست كردووە".
(نەجار) پێی وایە، هەندێك لایەن بە مەبەستێكی سیاسی و بۆ تۆڵەكردنەوە دەیانەوێت مافی توركمان و مەسیحییەكان لە پرسە گرینگەكاندا نەدرێت.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار