لەبەر شەڕ و ئاژاوە، قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی كوردستان هەر له هه‌رێمدا خه‌ڵات ده‌كرێن

هه‌ولێرــ KDP.infoــ له‌بەر پێداگریی یەکێک لە په‌رله‌مانتارە 'پارتی'ـیەکانی په‌رله‌مانی عێراق، هەر کەسێک و، بڕی ملیۆنێک دینار دەداتە قوتابییه یه‌كه‌مەکانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (سیروان سیرینی)، به ماڵپه‌ری پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "لە لیژنەی پەروەردەدا، ئەوەندە پێداگریم کرد هەتا بڕیاریان دا قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی كوردستانیش وه‌كو قوتابیانی عێراق به بڕی ملیۆنێک دینار خه‌ڵات بكرێن."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتیشی: "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان منیان بۆ ئەو کارە ڕاسپاردووە، جا منیش لیستی ناوی هەر101 قوتابییه یەکەمەکانی كوردستان‌م له وه‌زیری په‌روه‌رده وه‌رگرتووه، بۆ ئەوەی خەڵاتیان بکەین."
جا ئەو خەڵاتکردنە یه‌كه‌مه‌كانی هەموو قۆناغ و بەشەکان دەگرێتەوە؛ بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی به زانستی و ئه‌ده‌بی و پیشه‌ییەوە.
(سیرینی) گوتیشی: "ئه‌و پاره‌یه له بوودجه‌ی حكوومه‌تی عێراق نییه، به‌ڵكو له بوودجه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌درێت. هەڵبەت لەبەر شەڕوئاژاوە، هەر لەم هه‌رێمی كوردستانەی خۆماندا جەژنێکی خنجیلانەیان بۆ دەگرین و، لەو جەژنەدا خەڵاتەکەیان پێ دەدەین."
یه‌حیا سابیر




