بەپەلە- 7 گوند ئازاد کران.. پێشڕەویی پێشمەرگە بەردەوامە

ڕەبیعە-KDP.info- لەو هەڵمەتەی کە ئەم بەیانییە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کە لە سێ میحوەرەوە بۆ ئازادکردنی ناوچە کوردستانییەکان بەرپای کردووە، توانیویانە چەندان گوند لەو سێ بەرەیەی شەڕەوە لە چنگ داعش دەربهێنن و ڕزگاریان بکەن.
سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی لە میحوەری ڕۆژاوای دیجلە تایبەت بە KDP.info ڕاگەیاند، هیزەکانی پێشمەرگە لەو هەڵمەتە شێرئاسایەیاندا، لە میحوەری ڕەبیعە - سنوونێ پێشڕەوییان کردووە و توانیویانە مشێرفە ئازاد بکەن؛ هەروەها لە میحوەری باشووری عوێناتیش پێشڕەوییان کردووە و پێشمەرگەی کوردستان گوندەکانی ئەبو وەنێ، عەمەلە و تل هەوا ئازاد کران.. لە میحوەری سنونێیش، خانەسۆر کە کۆمەڵگایەکی دیاری ناوچەکەیە و گوندی کازۆکای و گوهبەل ئازاد کران.
وەک سەرچاوەکە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان جەختی کردەوە، هێزەکانی زۆر بە ورەی بەرز و قارەمانانە هەڵمەت دەبەنە سەر مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعش و لە بەرانبەردا تیرۆریستان بەو هۆیەوەی کە ورەیان بەرداوە، خۆ لەبەر زەبری کوشندەی پێشمەرگە ناگرن.




