4ترلیۆن دینار بۆ ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان ده‌كرێت

هه‌ولێرــKDP.infoــ ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق (نه‌جیبه نه‌جیب) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند کە له بوودجه‌ی 2015ـدا پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئەو ئاوارانە تەرخان ده‌كرێت كه له هه‌رێمی كوردستاندانن.
ئەو ئه‌ندامەی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی: "له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، له بوودجه‌ی 2015ـدا بڕی 4ترلیۆن دینار ته‌رخان ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه په‌سند بكرێت، ئه‌وه بارە قورسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌متر ده‌بێته‌وه و، بارە داراییەکە زۆرتر دەکەوێتە سەر شانی حكوومه‌تی عێراق."
(نه‌جیبه نه‌جیب) ئاشكراشی كرد کە ئه‌و 4تریلیۆنه بۆ شوێنی حه‌وانه‌وه و كڕینی پێداویستی ئاواره‌كان و دابینكردنی خۆراك و سووته‌مه‌نییه بۆ كه‌مپنشینه‌كان.
زیاتر له ملیۆنێك و 500هه‌زار په‌نار و ئاواره، له هه‌رێمی كوردستاندانە. نه‌جیبه نه‌جیب، گوتیشی: "باری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر قورس بووە؛ ژیاندنی ئەو هەموو ئاوارەیە زۆر زەحمەتە؛ پێویستە حكوومه‌تی ناوه‌ندی، ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات."
ئەو ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ڕایشی‌گه‌یاند: "هه‌موو ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی دەینێرنە په‌رله‌مانی عێراق، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و یاسایانه‌ی كه ماف و، ئیمتیازاتی تێدایه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه؛ لە هەموو مافەکانی خەڵکی کوردستان بەرگری دەکەین، بە تایبەت ناهێڵین هەقی لە بوودجە بفەوتێت."
یه‌حیا سابیر




