٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

1300سەربازی ئەمەریکایی بۆ مەشق بە پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق ڕەوانە دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولیر-KDP.infoـ   پێنتاگۆن رایگەیاند کە، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕازی بوو بەوەی کە بۆ مەشقکردن بە پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق، مانگی دادێ 1300 سەربازی ئەمەریکایی ڕەوانەی هەولێر و بەغدا بکرێن.


(جۆن کێربی) گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکاوە(پێنتاگۆن)، بە ڕۆژنامەنووسانی گوت، ئەو ژمارەیە وەک یەکەم گەڕی ڕەوانەکردنی سەربازە لە کۆی ئەو 1500 سەربازەی کە سەرۆکی ئەمەریکا(باڕاک ئۆباما) بەڵێنی ڕەوانەکردنیانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دابوو.


(کێربی) ئاماژەی دا، ئەرکی ئەو هێزە، مەشق و ڕاوێژکارییە بۆ هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق.
وەهایش بڕیارە، ئەو ژمارە سەربازە ئەمەریکاییە بەسەر چوار بنکەی مەشقکردن بە پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقدا دابەش بکرێن.

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار