سنونێ و دەوروبەری ئازاد کران.. داعشەکان لە ترسی پێشمەرگە بەرەو سووریا هەڵدێن

هەولێر-KDP.info- سەرچاوەیەکی لە پێشمەرگە لە بەرەکانی شەڕەوە رایگەیاند، هێزی پێشمەرگە ناوەندی ناحیەی سنوونێ و ژمارەیەک گوندی سەر بەو ناحییەی سەر بە قەزای شنگال ئازاد کردن.
وەک سەرچاوەکە دەڵێ، گوندەکانی: گوهبەل، دووگور، بورک، زۆراڤا و دوهۆلا دیارترین ئەو گوندانەن کە ئازاد کراون.
به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سنونێ پاش ئەوەی پێشمەرگە چووە ناو ناحییەوەکەوە به کەناڵەکانی راگه‌یاندنی گوت، تیرۆریستانى داعش و عه‌ره‌به‌كانى ناحیه‌كه به‌ر له هه‌ڵاتنیان ته‌واوى دووكان و ماڵه كورده‌كانیان بەتاڵان بردوون.
گوتیشی، چه‌كدارانى داعش تواناى بەرەنگاربوونەوەی هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان نه‌ماوه و مۆڵگه‌كانیان جێ ده‌هێڵن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یشی دا كه، چه‌كدارانى داعش له ناو شارى شنگالیش خەریکە هەڵدێن و به‌شێكى زۆریاشیان به‌ره‌و سووریا هه‌ڵاتوون.
زانیاریی زیاتر بڵاو دەکەینەوە.




