٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەگەڵ داوودئۆغڵودا زۆر پرسیان باس کردن.. نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەردۆغانیشدا كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

توركیا-KDP.info-  كەمێك بەر لە ئێستا سەرۆكوەزیرانی كوردستان و سەرۆكوەزیرانی توركیا سەركەوتنی پێشمەرگە و پێشڕەوییەكانیان لە دەڤەری زوممار و شنگال خستە بەرباس و، جەختشیان كردەوە لە پەرەپێدانی سەردان و پێوەندی نێوان توركیا و هەرێم. بڕیاریشە هەر ئەمشەو سەرۆكوەزیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) لەگەڵ سەرۆككۆماری توركیا (ئەردۆغان)ـدا كۆ ببێتەوە.


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 19ـی دیسەمبەری2014،   سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) لە ئیستانبووڵ لە لایەن سەرۆكوەزیرانی توركیا(ئەحمەد داوودئۆغڵو)ـوە پێشوازی لێ كرا.


لە كۆبوونەوەیەكدا بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەكە و پێشهاتە سەربازییەكان و شەڕی دژی تیرۆر و ئەو سەركەوتن و بەرەوپێشچوونانەی ئەم ڕۆژانە لە لایەن پێشمەرگەی كوردستانەوە،‌ لە ناوچەكانی زوممار و دەوروبەری شنگال بە دەست هاتوون، تاوتوو كران و باس لە پێشڕەوەییە بەردەوامەكانی پێشمەرگە و رزگاركردنی ئەو شوێنانە لە دەستی داعش، كرا.


لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوكەدا، دواڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا خرایە بەر باس و (داوودئۆغڵو) وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بەو ڕێككەوتنە، دەستخۆشی لە هەردوولا كرد و هیوای خواست ئەم ڕێككەوتنە كە بەشێك لە كێشەكانی هەولێر و بەغدا چارە دەكات، ببێتە هاندەرێك بۆ ئەوەی هەموو كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان  و حكوومەتی عیراق، چارە بكرێن.


تاوتووكردنی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو، كە تیایدا هەردوولا داكۆكییان لەسەر برەودانی زیاتر و فراوانكردنی بوارەكانی پێوەندییەكان كردەوە و كۆك بوون لەسەر ئەوەی كە بەردەوامیی سەردان و دیدارەكان لە نێوان هەدوولادا، بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و تێڕوانینی هەدوولا لەسەر پرسەكان و پتەوكردنی پەیوەندییەكان، هاوكار دەبێت.
ئەمەو بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆیش لە ئانكارای پایتەختی توركیا، سەرۆكوەزیرانی كوردستان و، سەرۆككۆماری توركیا كۆ ببنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار