٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی و داوودئۆغڵو کۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info
کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆکوەزیرانی تورکیا و هەرێمی کوردستان. ئیستانبووڵ، ئەمڕۆ

ئیستانبووڵ-KDP.info-  پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکوەزیرانی تورکیا(ئەحمەد داوودئۆغڵو) لە نووسینگەکەی سەرۆکوەزیران، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی)ـدا کۆ بوونەوە.

هەردوو سەرۆکوەزیرانی تورکیا و هەرێمی کوردستان، کە دوور لە چاوی کامێراکان کۆبوونەوەیان بەست، پرسگەلێکیان خستوونەتە بەر باس و وەهایش چاوەڕوان دەکرێ، لەگەڵ سەرۆککۆمار(ئەردۆغان)ـدا کۆ ببێتەوە.

وەک پێشتر گوتەبێژی حکوومەتی هەریمی کوردستان(سەفین دزەیی) ڕایگەیاند، لەو کۆبوونەوانەیدا(نێچیرڤان بارزانی) کە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیادا سازیان دەدا، پرسی نەوت و گاز، دواپێشهاتەكانی ناوچەكە و بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان، هاوکات پەیوەندیی نێوان هەردوولا دەخرێنە بەر باسەوە.

زریان زیاد-ئانادۆڵو

هەواڵی پەیوەندیدار