17 لاشه‌یان پێ‌جێهێشتوون.. پێشمه‌رگه هێرشێكی داعشی له به‌نداوی مووسڵ تێك‌شكاند

هەولێر-KDP.info- شه‌وی رابڕدوو ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له گوندی سه‌هلجی سه‌ر به میحوه‌ری به‌نداوی مووسڵ، بەڵام پێشمه‌رگه بە توندی بەرپەرچی دانەوە و گورزی كوشنده‌ی لێدان و 17لاشەیان پێ‌جێهێشتن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی لە میحوەری بەنداوی مووسڵ به "كوردستان تی ڤی"ـی راگه‌یاندووە، له ئه‌نجامی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێندە توندی هێرشی تیرۆریستان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه، 17 لاشه‌یان پێ‌جێهێڵران كه یه‌كێكیان به پله‌ی ئه‌میره.
بە گوتەی سەرچاوە سەربازییەکە، بە هۆی ئەو شکستە گورچکبڕەیانەوە، ئەو تیرۆریستانەی دەربازیان بووە، گورج بۆ شوێنه‌كانی پێشوویان رایان كرد.




