پێشمەرگە 8 هەزار دیاری بەخشییە منداڵانی کڵێساکانی سلێمانی و كەمپی عەربەت

سلێمانی-KDP.info- لەسەر راسپاردەی (سەرۆك بارزانی) و بە هاوكاریی نووسینگەی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان(مەسروور بارزانی)، هێزی پێشمەرگە بە بۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستانەوە لە شاری سلێمانی 8 هەزار پێڵاوی منداڵانی بەسەر كەمپەكاندا دابەش كرد.
هێزەكانی پێشمەرگە لە كەمپەكانی عەربەت و چەند كڵێسایەكی ناو شاری سلێمانیدا، زیاتر لە 8 هەزار پێڵاوی منداڵانیان دابەش كردن، ئامانجی ئەم دیارییانەیش وەك هێزەكانی پێشمەرگە رایانگەیاند، "لەم وەرزەدا منداڵانی كەمپەكان پێویستیان بە پێڵاو هەیە و لە رێگای ئەم دیاریانەوە دەمانەوێ پەیامی ئەوە بگەیەنین، وێڕای رووبەڕبوونەوەمان لەگەڵ تیرۆریستیاندا، دەمانەوێ ئەوەیش بە ئاوارەكان و بە تایبەتی منداڵان رابگەیەنین، هێزی پێشمەرگە لە جێبەجێكردنی داوا و خواستەكانیان كەمتەر خەم نابێ."
ئەوان گوتیان "پێشتریش لە كەمپەكانی دهۆك و زاخۆ و هەولێر ئەم دیارییانەمان بەخشیوە و ئەمڕۆیش لە كەمپەكانی عەربەت و چەند كڵێسایەكی ناو شاری سلێمانیدا زیاتر لە 8 هەزار منداڵمان بەسەر كردنەوە."




