پێشمه‌رگه و یەپەگە سێ كۆڵانی كۆبانییان پاك كردنه‌وه

کۆبانی-KDP.info- هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و په‌یه‌گه، لە هەڵمەتێکیاندا، توانیویانە 3 كۆڵانى ناو شاری کۆبانی له تیرۆریستان پاك بكه‌نه‌وه؛ ئەم هەڵمەتەیش پاش ئەوە دێ فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سێ جار بەسەر ئاسمانی ئەو شارەدا فڕیون و گورزیان لە مۆڵگەكانی داعش وەشاندووە.
ئه‌فسه‌رى پێشمه‌رگه له تیمى پزیشكیی هێزی پێشمەرگە لە کۆبانی موقەددەم(حوسێن حه‌سه‌ن) راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى پێشمه‌گه و په‌په‌گه به هاوكاریى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان، بە خه‌ستى مۆڵگه‌كانى داعشیان له كۆبانی بۆردوومان كرد و له ئه‌نجامدا 3 كۆڵانى ناو شار له تیرۆریستان پاك كرانه‌وه و، زیانى زۆریش له تیرۆریستانى داعش درا، به‌ڵام ئامارى زیانه‌كان دیار نییه."
موقەددەم(حوسێن حه‌سه‌ن) بۆ "کوردستان تی ڤی" گوتیشی "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و یه‌په‌گه به هه‌ماهه‌نگیى ته‌واوه‌وه رۆژانه له پێشڕه‌ویى به‌رده‌وامدان و زه‌برى كۆشنده له تیرۆریستان ده‌ده‌ن؛ چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له داهاتوویێکی نزیکدا شاره‌كه به ته‌واوى له تیرۆریستان پاك بكرێته‌وه."
بەپێی ڕاگەیەنراوی ھێزە ئاسمانییەکانی سوپای ئەمەریکا، لە مانگی نوڤمبەردا لە کۆی 488 گورزی ئاسمانی بۆ سەر گرووپی تیرویستی داعش لە سووریا، 142 گورزیان لە حەشارگەکانی داعش لە کۆبانێ وەشێنراون.




