٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یاسای كۆمسیۆن هەموار دەكرێتەوە.. بەرەی توركمانی: بە پشتگیریی سەرۆك بارزانی بوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند كە، بە هۆی پشتگیریی (سەرۆك بارزانی) لە پێكهاتەی توركمان و كریستییانەكان، ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان كرد. جەختیشی كردەوە كە، هەردوو پێكهاتەی توركمان و كریستییان كۆتایییان بە بایكۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمان هێنا.

 

سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان (ئایدن مەعرووف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند "دوای ئەوەی هەردوو پێكهاتەی كریستیان و توركمان لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی بێبەش كران، لە لایەن (سەرۆك بارزانی)ـیەوە پشتگیری لە توركمان و كریستیانەكان كرا، تا لە یاساكەدا مافی ئەوانیش رەچاو بكرێت، ئەمڕۆیش پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ هەمواركردنەوەی یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان كرد و، بەو هۆیەشەوە هەردوو پیكهاتەی توركمان و كریستیان كۆتایییان بە بایكۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمان هێنا."


(ئایدن مەعرووف) ئاماژەیشی كرد كە، هەفتەی داهاتوو فراكسیۆنەكان گفتوگۆی پێوەست بە دانانی دوو ئەندام بۆ هەردوو پێكهاتەی كریستیان و توركمان لە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان دەكەن.

ی
(مەعرووف) راشیگەیاند، (سەرۆك بارزانی) پشتگیری لە داواكارییەكەی ئێمە كردووە و رۆڵێكی ئەرێنی هەبووە بۆ ئەوەی داواكاریەكەی ئێمە جێبەجێ بكرێت.

جێی ئاماژەیە پەرلەمانی كوردستان 9 ئەندامی بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پەسەند كرد، بەڵام دوای ئەوەی یاساكە لەلایەن (سەرۆك بارزانی)، رەت كرایەوە بۆ ئەوەی پێكهاتەی كریستیان و توركمانەكان لە كۆمسیۆنەكە ئەندامێتیان هەبێت، ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان بە مەبەستی هەمواركردنەوە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاساكە كرد.


بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار