٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەپەلە... پێشمەرگەی بەرەی زوممار و چیای شنگال یەکیان گرت.. سەرکەوتنی گەورەیان تۆمار کرد

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-KDP.info-  سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی ڕایگەیاند، بە هۆی پێشڕەوییەکانی پێشمەرگەوە، هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەی زوممار و ئەو هێزەیشی کە لە چیای شنگالن یەکیان گرتەوە.

ئەو سەرچاوە باڵا سەربازییەی میحوەری ڕۆژاوای دیجلە تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پاتیی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند، چوارڕێیانی شه‌ره‌فه‌ددین - ده‌هۆلا و چوارڕێیانی حه‌ردان ئازاد كران و هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو میحوه‌ری زوممار و چیای شنگال یه‌كیان گرتووە.

پێشتریش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، لە هەڵمەتی نەبەردانەیان توانییان گوندی گردشۆر و عەبد بیلال له‌ میحوه‌ری زوممار رزگار بكه‌ن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار