٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكوەزیرانی كوردستان بڕیارێكی بۆ فەرمانگە حكوومییەكان دەرچوواند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە مەبەستی رێكخستنی شێوازی نووسینی نووسراوەكانی فەرمانگە و دامەزراوە حكوومییەكان، سەرۆكوەزیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)  بڕیارێكی دەرچوواند كە ئیدی پێویستە گشت نووسراوەكانی حكوومەت و فەرمانگەگان فۆنتی یونیكۆد بەكار بهێنن.

سەرۆكوەزیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) كە لە 15-ی 12-ی 2014  فەرمانێكی پێوەست بە رێكخستنی  شێوازی نووسراوەكانی حكوومەت  درەچوواندووە، كە كۆپییەكی فەرمانەكەی سەرۆكی حكوومەت دەست ماڵپەڕی فەرمیی  پارتیی دیموكراتی كوردستان كەوتووە و تێیدا چەند بڕیارێكی لە بواری تەكنەلۆژیا و شێوەی نووسینی نووسراوەكانی حكوومەت دەركردووە لەوانە لە فەرمانەكەدا هاتووە، "بەكارهێنانی فۆنت‌ و كیبۆردی غەیرە یونیكۆد قەدەخەكراو دەبێت‌ و  دامودەستگاكانی  حكوومەت بۆ نووسین تەنیا كەڵك لەو فۆنتانە وەربگرن كە لەسەر بنەمای ستانداری یونیكۆرد چاپ كراون".

لە بڕیارەكەدا ئەوەیش خراوەتە روو كە، هەموو فۆنتەكانی دیكەی وەكو عەلی فۆنت، زانست، دیلان و ئەوانی دیكە كە ماوەیەكی درێژە كاریان پێ دەكرێت، چیی دیكە كاریان پێ ناكرێت.

هەر لەو بڕیارەی ( نێچیرڤان بارزانی)-دا ئاماژە بەوەیش دراوە، دوای كۆبوونەوەی چڕوپڕ لە نێوان ئەكادیمیای كوردی و فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری، ئەو فەرمانەیان دەركردووە و هەموو لایەك لەسەر ستاندارێك بۆ پیت‌ و هێماكانی زمانی كوردی ڕێك كەوتوون.

یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار